یاسای ژماره (14)ی ساڵی (2000) یاسای دیوانی ریقابه‌ی دارایی
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: نوێنه‌ری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیيه‌كانیش له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به فه‌رمانی ڕابه‌ری bزاڤی رزگاریخوازانه‌ی كورد داده‌مه‌زرێن، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی دیكه، ئه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن خۆی دایانده‌مه‌زرێنێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: دیوان له‌مانه پێك دێ: یه‌كه‌م: 1/سه‌رۆكی دیوان: ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 2/نوێنه‌ر(نائب)ی سه‌رۆك: ده‌بێته نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. 3/به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوان: ده‌بنه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيی كاروباری ئیداری و دارایی و یاسایی و هونه‌ریی دیوان، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا و ئه‌م ئه‌رك و فەرمانانه‌ی ده‌بێ: 1/ته‌یار و ئاماده‌كردنی خزمه‌تگوزاریی ئیداری و دارایی و یاسایی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی دیوان. 2/ئه‌رك و فەرمانی هونه‌ری و پیشه‌یی كه بۆ ئیش وكاری ریقابه پێویستن، هه‌روه‌ها ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی شێوازی به‌ره‌و باشتر بردنی ریقابه‌كاری و زیاتر چالاك كردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كار هه‌ڵسوڕاندن به ته‌گبیر و هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ دایه‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی دیكه‌ی دیواندا.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: سه‌رۆكی دیوان بۆی هه‌یه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه‌ی نوێ له پێكهاته‌كانی دیواندا بكاته‌وه یان دابخات.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: دیوان حساباتی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌وتبنه ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه وریقابه و ته‌دقیقی ده‌كا تا دڵنیابێ له‌وه كه یاسا وپێرۆ و ڕێنماییه‌كان به دروستی به پێی رێسا و ئوسوڵ و پێودانگی كارپێكراو رێگا و شێوازی باو‌و به‌رده‌ست خراونه‌ته كار و، بۆیشی هه‌یه كه: 1/هه‌موو موعامه‌له‌كانی خه‌رجی گشتی (الانفاق العام)، به مووچه و ده‌رماڵه و خه‌ڵاتیشه‌وه فه‌حس و ته‌دقیق بكا تا له دروستی‌یان دڵنیا بێ. 2/دڵنیا بێ له‌وه كه له (ئیعتيمادات)ی به‌شه بودجه‌ی خۆی زیاد نه‌رۆیشتبێ. 3/دڵنیا بێ له‌وه كه ئه‌و داراییه گشتییه له‌و پێناوه‌دا خرابێته كار كه بۆی دانراوه و، به‌فیرۆ نه‌چوه، یا ده‌ست بڵاوی، یا خراپ ره‌فتاریی تێدا نه‌كراوه ،و داهات و سووده‌كانیشی له سه‌نگ ده‌دا. دووه‌م: فه‌حس و ته‌دقیقكردنی معامه‌له‌كانی خه‌مڵاندن و به ئه‌نجام گه‌یاندنی جیبایه و داهاتی گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی له دروستیی شێوازی ئیجرائاتی كارپێكراوو سه‌لامه‌تیی جێبه‌جێ كردنیان دڵنیابێ. سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی هونه‌ری له‌هه‌موو بوارێكی حسابكاری و ریقابه‌كاری و هه‌موو كاروبارێكی ئیداری و رێكخستنیش كه په‌یوه‌نديی پێیانه‌وه هه‌بێ، هه‌روه‌ها له دانان و به‌رچاوتر گۆڕینی رێسا و ئوسوڵ و پێودانگی حسابكاری و ریقابه‌كاریشدا هاوبه‌شی ده‌كا. چواره‌م: خولی خوێندن و به‌كارخستن، بۆ فه‌رمانبه‌ران و هی دیكه‌ش رێك ده‌خا و، ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به پێی یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌رماڵه‌شیان بداتێ. پێنجه‌م: هه‌موو لایه‌نێ كه‌وتبێته ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه، دیوان ڕای خۆی ده‌رباره‌ی خشته و به‌یانات و راپۆرته‌كانیان كه په‌یوه‌ندییان به ئیش و bزاڤ و بارودۆخی داراییه‌وه هه‌بێ ده‌رده‌بڕێ، وبۆیشیان روون ده‌كاته‌وه كه تا چ راده‌یێك به پێی یاسا و رێسا و ئوسوڵی كارپێكراوی حسابی رێك خراون و تا چ رادده‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تی مه‌ركه‌زی دارایی و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و bزاڤانه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه. شه‌شه‌م: دیوان راپۆرتێكی (نیوساڵ جارێ) پێشكه‌ش به ڕابه‌ری bزاڤی رزگاریخوازی گه‌ل و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانيی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات و رای خۆی تێدا ده‌رباره‌ی دۆخی دارایی و ئیداری وئابووری بواری ریقابه‌ی دارایی له هه‌رێم و ئه‌و ئه‌رك وفەرمانه‌ش كه خۆی ئه‌نجامی داوه ده‌رده‌بڕێ. حه‌وته‌م: دیوان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو به‌ڵگه‌نامه و ئیزباره و معامه‌له وكاغه‌زێ پێوه‌ندییان به كاروباری ریقابه‌ی دارایی ئاشكرا و نهێنیشه‌وه هه‌بێ، ببینێ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه ڕابه‌ری bزاڤی رزگاریخوازی، له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌ره‌ك وه‌زیران وه‌لای ده‌خا.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: فەرمانبه‌رانی دیوان، لە ڕووی دامه‌زراندن و گواستنه‌وه و ته‌فیعه‌وه ده‌كه‌ونه ژێر حوكمی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی و یاسای میلاك و یاسای به‌رزه‌پتیی فەرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا پێچه‌وانه نه‌بێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تيی ئه‌نجومه‌ن (4) چوار ساڵە و تازه‌بوونه‌وه‌شی له‌باردا هه‌یه به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی بۆیشی هه‌یه له‌سه‌ر داواكاریی سه‌ره‌ك وه‌زیران له‌و مه‌نسه‌به ئیعفای بكات و ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانەی گه‌لی كوردیش بۆی هه‌یه قبوڵی ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی بكات.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی دیوان دابمه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م شه‌رتو شروته‌ی هه‌بێ: 1/ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و نشینه‌ی هه‌رێم بێت. 2/ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی دارایی یا ئابووری، یا یاساییدا هه‌بێ و دوای وه‌رگرتنی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ش، ماوه‌یه‌ك، به‌كردار خزمه‌تی هه‌بێ له (12) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماجستێر له یه‌كێ له‌و زانستانه‌دا، له (10 ساڵ) كه‌متر نه‌بێ و بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتۆرایش له یه‌كێ له‌و زانستانه‌دا له (7ساڵ) كه‌متر نه‌بێ، یان زوتر وه‌زیر بووبێ. 3/نابێ به تاوانێك حوكم درابێ سیفه‌تی ده‌ستپاكی یان ناوبانگی نه‌نگ كردبێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كه به ره‌فتاری ره‌سمی ئه‌رك و فەرمانی ریقابه‌ی دارایی، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هه‌ڵده‌سوورێنێ، ناشێ به‌هۆی ئه‌و ئه‌رك و فەرمانه‌وه ته‌عقیباتی یاسایی ده‌رهه‌ق بكرێ مه‌گه‌ر به وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ڕابه‌ری bزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد به‌ڵام ده‌رهه‌ق به نوێنه‌ری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و فەرمانبه‌ره‌كانی دیكه ئه‌وه به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ته‌عقیباتی یاسایی ده‌رهه‌ق ده‌كرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: 1/نوێنه‌ری سه‌رۆك پله‌ی تایبه‌تی هه‌یه. 2/ئه‌وه‌ی به نوێنه‌ری سه‌رۆك دابمه‌زرێ، ده‌بێ ئه‌م شه‌رت وشروتانه‌ی تێدا هه‌بێ: أ ـ ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و نشینه‌ی هه‌رێم بێت. ب ـ ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانسته‌كانی دارایی یا ئابووری یان یاساییدا هه‌بێ و له ئه‌رك و فەرمانێكیشدا په‌یوه‌ندی به ریقابه‌ی داراییه‌وه هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌زیفه‌ی دیبێ له (12) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێری له یه‌كێ له‌و زانستانه‌دا هه‌بێ، ئه‌وه ئه‌بێ خزمه‌تی له (10) ساڵ كەمتر نەبێ وئەوەش كە دكتۆرای وەرگرتووە دەبێ خزمەتی لە (7) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. ج ـ نابێ به تاوانێ حوكم درابێ سیفه‌تی ده‌ستپاكی یان ناوبانگی نه‌نگ كردبێ. دووه‌م: ئه‌وه‌ی به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دابمه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م شه‌رت وشروته‌ی تێدا بێ: 1/ ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و نشینه‌ی هه‌رێم بێت. 2/ده‌بێ، لە كەمی، بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له پسپۆرییه‌كدا پێوه‌نديی به ریقابه‌ی داراییه‌وه هه‌بێ ببێ و، ده‌بێ دوای وه‌گرتنی بڕوانامه‌كه‌ش له ئه‌رك وفەرمانێكدا پێوه‌نديی به ریقابه‌ی داراییه‌وه هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك به كردار وه‌زیفه‌ی دیبێ له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ونه ژێر ركێف و ده‌سه‌ڵاتی ریقابه‌ی داراییه‌وه: 1/هه‌ر دایره‌یه‌ك له دایره‌كانی هه‌رێم یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه، دارایی گشتی له رێگه‌ی جیبایه، یا خه‌رجكردن، یا پلاندانان، یا سه‌یره‌فه، یا بازرگانی، یا ره‌نێوهانینی شمه‌ك یا پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌وه هه‌ڵسووڕێنێ. 2/سه‌ندیكا و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه و هه‌یئه و رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان و هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ش كه مه‌نفه‌عه‌تێكی گشتی له خۆی گرتبێ. 3/ ڕابه‌ری bزاڤی رزگاریخوازی گه‌ل بۆی هه‌یه هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ش كه له‌م مادده‌یه‌دا ناوی هاتبێ بیخاته ژێر ركێفی ریقابه‌ی دیوانه‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: دیوان به ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی كورده‌وه پێوه‌نده.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1/هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق 2/دیوان: دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێم. 3/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێم. 4/سه‌رۆك: سه‌رۆكی دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێم. 5/ده‌سه‌ڵاتی ریقابه: ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه، یان هه‌ر فەرمانبه‌رێكی دیوانه كه یه‌كێ له‌و دوانه (اختصاص) ێكی دارایی پێ دابێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: سه‌رۆكی دیوان له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌ره‌ك وه‌زیران و ره‌زامه‌نديی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، به فه‌رمانبه‌رێكی ڕابه‌ری رزگاریخوازانه‌ی كورد داده‌مه‌زرێ، سه‌رۆكی دیوان پله‌ی وه‌زیریی هه‌یه وله ڕووی مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی و خزمه‌ت و ته‌شریفاته‌وه مافی وه‌زیريی هه‌یه.
مادده‌ی حه‌ڤده
مادده‌ی حه‌ڤده: سه‌رۆك ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌شی هه‌یه، له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ مادده‌ی (15) پازده‌ی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ نابن: یه‌كه‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه هه‌ر لایه‌نێ كه‌وتبێته ژێر ركێڤی ریقابه‌ی داراییه‌وه بانگی بكات له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا به‌شدار بێ له‌و شتانه‌دا كه پێوه‌ندی پێوه‌ی هه‌یه. دووه‌م: سه‌رۆك له كاتی زه‌رووردا بۆی هه‌یه، چۆن خۆی بیه‌وێ فرمانبه‌رانی هه‌رێم وشاره‌زایان و پسپۆران وخاوه‌ن توانستان له ئیش و كاری ریقابه‌ی داراییدا به‌شدار بكات و، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نیشدا به‌شداریان بكا به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ڵاتی تایبه‌تییان پێ ده‌به‌خشێ. سێیه‌م: سه‌رۆك، یان ئه‌نجومه‌ن، هه‌ر كاتێ كاروباری ریقابه پێویست بكا بۆی هه‌یه فه‌رمان بدا ده‌ست بكرێ به پشكنین وته‌دقیقكردنی مه‌سه‌له و كاروباری دارایی. چواره‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه داوای ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه له وه‌زیری پێوه‌ندیدار یان له‌هه‌ر لایه‌نێ به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌به‌سترابێ، بكات: 1/فرمانبه‌ری سه‌رپێچیكار هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی به‌رزه‌پتی بكا، یان به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی خۆی سزایه‌كی گونجاوی بدا. 2/له‌و مه‌سه‌لانه‌دا كه لێپێچانه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه، هه‌ر زیانێ به‌هۆی سه‌رپێچی فەرمانبەره‌وه له دایره‌كه‌ی كه‌وتبێ، پێی ببژێرێ. 3/له دادگا پێوه‌ندیداره‌كان ده‌عوای دژ به سه‌رپێچيی دارایی بكاته‌وه و به‌دوویدا بچێ و دیوانیش ده‌بێ هه‌ر مه‌علومات و گه‌واهییه‌كی له‌و سه‌رپێچییانه‌وه به ده‌سته‌وه بێ بیدا به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار. 4/مه‌سه‌له‌ی جه‌ریمه‌ی دارایی كه ئاشكرا ده‌كرێ ده‌بێ بیدا به سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی(الادعاء العام)ی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌عوای گشتيی له دژ ده‌ست پێ بكا.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م: ڕابه‌ری bزاڤی رزگاریخوازی كورد بۆی هه‌یه هه‌موو، یا هه‌ندێ مه‌سه‌له و به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی كه خۆی به زه‌رووری بزانێ، یا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گرنگ بێ، له حوكمی مادده (14)ی ئه‌م یاسايەی ببوێرێ.
مادده‌ی بیست و چوار
مادده‌ی بیست و چوار: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی بیست و دوو
مادده‌ی بیست و دوو: سه‌رۆك بۆی هه‌یه، به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكردنی سه‌پاندنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ك بۆ ریقابه‌ی دارایی له هه‌رێمدا به‌ناوی (دیوانی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق) داده‌مه‌زرێ، كه شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌وی وسه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداری خۆی هه‌بێ و بۆیشی هه‌بێ هه‌موو ره‌فتارێكی یاسایی بۆ وه‌ئاكام گه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی پیاده بكات، نوێنه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارییه سه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی، یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه سه‌رۆك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێ ده‌دا.
مادده‌ی یازده
مادده‌ی یازده: سه‌رۆكی دیوان و نوێنه‌ره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیيه‌كان و كارمه‌ندانی ریقابه و ته‌دقیقكردن، خۆیان بۆ ئه‌رك و فەرمانی وه‌زیفه‌كه‌یان ته‌رخان ده‌كه‌ن، بۆشیان نییه له كتێب دانان و موحازه‌ره به‌ولاوه، له دوای ده‌وامی ره‌سمیش هیچ پیشه و كارێ هه‌ڵسوڕێنن.
مادده‌ی بیست و سێ
مادده‌ی بیست و سێ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، كاری پێ ناكرێ.